به‌رپرسێكی تەندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو.
د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: دۆستان ئازیزان منیش سەرباری هەموو خۆپارێزیەك كۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەم و لە ئێستادا خۆم كەرەنتین كردووەو تەندروستیم باشە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی.
له‌وباره‌یه‌وه، هیوا سه‌ید سه‌لیم برای جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی گوتی: ماوه‌ی مانگێك زیاتره دكتۆر هێرشمان نه‌بینیوه و هه‌ركاتێك كارێكی گرنگیشیمان پێی بوایه، ده‌بو له‌دوای كاتژمێر 12:00ی شه‌وه‌وه په‌یوه‌ندی پێووه بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵ بوو.
زیاتر گوتی: توشبونی دكتۆر هێرش چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه هه‌میشه له‌هێڵی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.