بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر : ئه‌مڕۆ 23 توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەوە

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 23 توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲۳) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤۷٤) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲٠ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Back to top button