تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە رانیە گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ئەمڕۆ خاتوو (گوڵزار) کارگوزاری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خاتوو ( گوڵزار ) کارگوزاری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە دەکەن، کە دوای چەندین ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە کۆچی دواییکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ راگەیەنرا، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیەیە و پێشووتر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.

Back to top button