چوار لە سوودە گرنگەکانی برۆکلی بزانە

برۆكلی یەكێكە لە سەوزە سوود بەخشەكان ،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا پێویستەكان بۆ جەستە ،لەم بابەتەدا چەند سودێكی ئەم سەوزەیە ڕوندەكەینەوە.

1-توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكراكردوە برۆكلی زۆر بەسوودە بۆ ڕێگریكردن لە توشبوون بەنەخۆشی دڵ و ملولەكانی خوێن بەهۆی بونی پرۆتینی Nrf 2تیایدا كە ڕێگر دەبێت لە گیرانی ملولەكانی خوێن.

2-ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەیە ئەوە باشتر وایە برۆكلی بخۆیت چونكە ئەم سەوزەیە ماددەی سلفۆرافین لەپێكهاتەیدا هەیە ڕێژەی شەكری ناو خوێن دادەبەزێنێت و هاوكات ڕێگری دەكات لەتوشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

3-توێژرەوەكان ئەوەیان ئاشكراكردوە برۆكلی ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پاراستنی پێست و هێشتنەوەی خانەكانی پێست بەگەشاوەی ،بەهۆی بونی ڤیتامین و كانزا پێویستەكان بۆ پێست.

4-پێكهاتەكانی (ئەنسۆسیانین و كاربینۆل و سلفۆرافین )كە لەناو برۆكلیدا هەیە ڕێگری دەكات لە گەەی خانە شێرپەنجەییەكان بەتایبەتی بۆ خانمان زۆر پێویستە ڕێگری دەكات لە توشبونیان بەشێرپەنجەی سنگ.

Back to top button