سێ نەخۆشی کە بە پیاز چارەسەر دەبن

زۆرێک لە کەسەکان تا شوێنیکیان ئازارى دەبێت یان نەخۆش دەکەون بە خێرایی روو دەکەنە چارەسەرە کیمیاویەکان، لەکاتێکدا بە ئاسانترین شێوە و بە سوودوەرگرتن بە پیاز کۆمەڵێک گرفتی تەندروستى چارەسەر دەکرێن و رێگرى لە هەندێکى دیکەش دەکات بەمەش هەم تەندروستى و هەمیش کات و تێچوونیشت بۆ دەگەڕێتەوە.

ئازارى سک:

خۆراکى چەور زۆرجار دەبێتە هۆکارى سک ئیشە و ئازارى گەدە. بۆ چارەسەرکردنى ئەم جۆرە ئازارە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و پاشان لەناو ئاودا بیکوڵێنن و دواتریش هەر یەک کاتژمێر جارێک کەوچکێک یان دوو کەوچکى لێبخۆنەوە و ئینجا ئەفسوونى پیاز هەست پێبکەن.

کێشەکانى کۆئەندامى هەناسە:

ئەگەر کێشەى هەناسە و تەنگە نەفەسیتان هەیە ئەوا پیازێک بهێنن و بە جوانى وردى بکەن و دواتر لەگەڵ رۆنى زەیتوندا تێکەڵى بکەن و بیدەن لە سینەتان ئەوا بەخێرایی کاریگەریەکەى هەست پێدەکەن.

برین:

پیاز لەبەر ئەوەى بڕیکى زۆر دژە ئۆکسانى تێدایە و رێگرى لە خوێنبەربوون دەگرێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت پیازێکى شیرین بکەیت بە دوو کەرتەوە و چارەسەرى خوێنبەربوونى پێبکرێت. پیازى تووند برینەکەت دەکزێنێتەوە دەبێت ئاگادار بیت.

Back to top button