له‌ سه‌یدسادق دوو كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا

راگه‌یاندنی قائمقامێتی قه‌زای سیدسادق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو تووشبووى دیكه‌ى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، هه‌ردووكیان پیاون و ته‌مه‌ن 55 ساڵه‌ و دانیشتووی سنوری قه‌زای سیدسادقه‌ و ئه‌وه‌ی تریش تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتووی گوندی (گرێزە)ى سه‌ر به‌ قه‌زاكه‌یه‌،

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، داواکارن له‌ هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ سێ هه‌زار و 539 توشبوو له‌نێویاندا 99 مردن هه‌یه‌، هه‌زار و 358 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button