ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر داوای راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌نوسراوی فه‌رمی داوای به‌په‌له راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات، بۆ رێگرتن له خێراتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌ولێر و وه‌زیری ناوخۆ كردوه، تا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت رابگیرێت و ته‌نها 30% ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزراییه‌كان ده‌وام بكه‌ن.
پێشتر لیژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد، له‌وانه‌ش داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان له كاتژمێر 10 ی شه‌و تا پێنجی به‌یانی، له‌گه‌ڵ داخستنی مزگه‌وت و په‌رستگا و مه‌له‌وانگه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی، پاركه گشتیه‌كان و چه‌ندین شوێنی تر.