سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌مار عه‌بدولحه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆبووه‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ،سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موێنه‌رانی عێێراق و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

Back to top button