سبەینێ بڕیاری کۆتایی لە سەر مووچەو دەرماڵەکانەوە دەدرێت
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک -ی ئاشکرا کردووە ، وا بڕیارە سبەینێ هەرسێک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوەو بڕیاری کۆتایی لە سەر مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران بدەن .
ئەو بڕیارەش لە دوای ئەوە هات لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە وەزیرەکان بۆچوونی جیاوازیان لە بارەی دەستکاری مووچەو دەرماڵەکانەوە هەبووە بۆیەش ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەنەوە .
لە دوای ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆش سبەینێ هەرسێک سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوەو بڕیاری کۆرایی لە سەر مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەدرێت .