وردەکاری تەقەکردن لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی

 

 

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە لە سلێمانی و 16 فیشەک بەربارەگاکە کەتووە .

 

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە ، فیشەکەکان لە جۆری چەکی ( ئێم فۆڕ) ە و تەقەکەرەکان لە ئۆتۆمبێلێکی مودێل کۆنی جۆری تویۆتا – کراون دا بوون و دوای تەقە کردن پاسەوانانی لق کاردانەوەیان بووە بۆیان ، بەڵام توانیویانە بەرەوشوێنێکی نادیار خۆیان دەرباز کەن .

 

لە دوای تەقە کردنەکە هێزەکانی پۆلیس سلێمانی خۆیان گەیاندۆتە شوێنەکە بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارە بە نیازە لە رێگەی پارێزەری تایبەتی خۆیەوە ڕێکاری یاسایی بگرێتە بەر .

 

لەمبارەوە  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەعد سەلیم، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی لە سلێمانی گوتی ، تەقەکردن لەبارەگاکانی پارتی ھەوڵێکی ترسنۆکانە و چەواشەکارییەو   ئەو ڕووداوی تەقەکردنانە ”دوورە لە ڕەوتی نیشتیمانی و شارخۆشەویستی و پێکەوەژیانی لایەنە سیاسییەکان و بە ئاشکرا دەستێکی تێدایە بۆ ئاژاوە نانەوە .

 

لەبەشێکی قسەکانیدا بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی روو لە دامودەزگاکانی ئەمنی شاری سلێمانی دەکات پێیان ڕادەگەیەنێت ئەرکی ئەو دەزگایانە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانە ، بەڵام هەرکاتێک تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوە ، ئەو بەرپرسانە تەنیا بەرووکەش بە پەرۆش بوون بۆ بەدوا داچوون و هیچکات نەیانویستووە بگەنە ئەنجامی کۆتایی .

Back to top button