كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان : هێرشەکانی تورکیا مەحکوم دەکات
كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا بۆ ئازادییه ئایینییه‌كان لە راگەیاندراوێکدا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستا وعێراق مەحکوم دەکات و بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کوشتنی خەڵکی بێتاوانی دەزانێت .
لەمبارەوە گەیڵ مەنشن، سەرۆکی كۆمیسیۆنه‌كه لە لێداونێکدا بۆ رۆژنامەوانان گوتی : “داوا لە تورکیا ده‌كه‌م دەستبەجێ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شنگال رابگرێت و په‌لاماری هەر هێزێکی زەمینی كه توندوتیژی ده‌خولقێنێ له‌و ده‌ڤه‌ره بکشێنێتەوە كه ناوچه‌كه خۆی له خۆی دا لە مەترسیدایە و هیچ پاساوێک بۆ ئەو هیرشانە جێگەی قەبوڵ کردن نییە .
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی : ئەو هێرشانە لە لایەن تورکیاوە کە ئەندامی ناتۆیە ، ئەو هاوپەیمانییەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە چۆن دەکرێت لە کاتێکدا ئاوارەکانی شنگال و لیقەوماوانی ئیزدی کە تا ئیستاش برینیان سارێژ نەبۆتەوە بەم جۆرە بکەونە بەر هێرشی هاوپەیمانێکی ناتۆ .
لەلایەکی تریشەوە تۆنی پـێرکنز جێگری سەرۆکی كۆمیسیۆنه‌كه داوا لە حکومەتی ئەمەریکا ده‌كات تورکیا سزا بدات .
كۆمیسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مەریكا بۆ ئازادییه ئاینییەکان، سه‌ر به ده‌وڵه‌تی فیدراڵه و ساڵانه راپۆرت ده‌رباره‌ی ئازادی ئایین له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو دەکاتەوە .