عێراق ھۆشداری دەداتە توركیا
وێڕای گەیاندنی ناڕەزایی عێراق سەبارەت بە ھێرشەكانی توركیا لە ڕێگەی باڵیۆزی توركیا لە بەغداد بەڵام توركیا بەردەوامە لە ھێرشەكانی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی وتەبێژی ڕەسمی ڕایگەیاند ئەگەر توركیا كۆتایی بە ھێرشەكانی نەھێنێت ئەوا عێراق لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە كۆتایی بە ھێرشەكانی توركیا دێنێت
ماوەیەكە ھێزەكانی توركیا و ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوریەكان دەكەن و بەو ھۆیەوە چەند ھاوڵاتیەك شەھید بوون وچەندین گوند چۆڵكراون