ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 14/1/2017 له‌ سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دوامین گۆڕانكاریه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسه‌ سیاسیه‌كان كۆببێته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی پارتی تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ئه‌نجامدانی لێژنه‌كانی چاكسازی له‌ حزب و حكومه‌ت، هه‌روه‌ها تاوتوێی دوایین ئەنجامەکانی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور دەکرێت.

به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، هه‌وره‌ها باس له‌بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌كرێت.

Back to top button