سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نووری مالیکی کۆبوونەوە

 

 

لە درێژەی دیدارەکانی خۆیدا ، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەولەتی یاسا بۆبوونەوە .

 

لەمبارەوە نووسینگەی نووری مالیکی لە ڕاگەیاندراوێکدا تەوەری گفتگۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ئاشکرا دەکات و دەنووسێت: گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئاسایش و تەندروستی  وڵات، لەگەڵ پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە نووری مالیکی ڕای وا بووە ، پێویستە گفتوگۆکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بەردەوام بن، بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی یاسایی و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی دابەزینی نرخی نەوت.

 

لە ەشێکی دیکە دا هاتووە  مالیکی جارێکی دیکە داوای هاوکاریکردووە  “بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکدەخەن بەتایبەتی یاسای نەوت و گاز و دابەشکردنی دەراماتە نیشتمانییەکان.”

 

هاوکات نێچیرڤان بارزانی وێرای ئەوەی داوای کردووە مالیکی سەردانی هەولێر بکات دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی پەیوەندی هەبێت لەگەڵ هێزە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵی و کارکردن بۆ  لێکتێگەیشتن و رێککەوتن کە خزمەتی هەمووان بکات

Back to top button