فرۆشیارێکی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر کرا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دەستگیر کردنی تاوانبارێک بە فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕادەگەیەنێت .

 

تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا 6 كیلۆ و 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووە

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌کەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکاندا هاتووه‌، ” لە دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە  به‌دواداچوونی ورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان له‌ رێكه‌وتی 20/6/2020 له‌ شاری هه‌ولێر دەستی پێکردووە ،  بۆیەش تواندا له‌كاتی فرۆشتن تۆمه‌تبارێك به‌ناوی “أ،ع،ا” ده‌ستگیر بكرێت، كه‌ بڕیی 6 كیلۆ و 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ده‌ست گیرا”.

 

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، له‌و بڕه‌ مادده‌یه‌ “3 كیلۆ گرام مادده‌ی هۆ‌شبه‌ر له‌ جۆری حه‌شیش و بڕی كیلۆیەک  و 800 گرامیش له‌ جۆری تلیاك و بڕی كیلۆیێك و 750 گرام له‌ جۆری شیشه‌‌ بووه.

 

‌لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددەی 14 ی مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە

 

Back to top button