22 قاڵب ئاڵتوون لەلایەن بەرگری شارستانی دەربەندیخانەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە

 

لە دوای رووداوێکی هاتووچۆ لە دەربەندیخان، تیمی بەرگری شارستانی وەک ئەرکی خۆیان دەگەنە شوێنی رووداوەکە و دەست دەکەن بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان .

 

تیمی بەرگری شارستانی چاویان بە  چەند قالب ئاڵتوون دەکەوێت کە لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتوونەتە سەر عەرز ، هەربۆیە دەست دەکەن بە پشکنین و 22 قالب ئاڵتوون بە قورسایی 60 کیلۆ گرام لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دەردێنن .

 

فەرمانبەرانی ئەو تیمە بە بێ دوو دڵی هەموو ئاڵتوونەکان ڕادەستی بنکەی پۆلیس دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی بە خاوەنەکەی کە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە .

 

لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێەکە و هاوسەرەکەی ناجێگیرەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودیری پزیشکی دان

Back to top button