وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو رۆژی 01-07-2020 درێژکرایەوە
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
عێراق- ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی درێژکرایەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی نیشتیمانی عێراقی، بڕیاریدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی ئاسمانی هەتا رۆژی ۱-۷-۲۰۲۰ درێژبکاتەوە.
بڕیارەکە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوەو رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
یەکشەممە ۲۱-٦-۲۰۲۰