نێچیرڤان بارزانى: كاتى ئه‌وه‌يه بگه‌ينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش و دۆسيه‌كان يه‌كلا بكه‌ينه‌وه
نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان، كێشه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی به هاوبه‌ش بۆ هه‌موو عێراقییان له قه‌ڵه‌م دا و رای گه‌یاندووه، هه‌موومان یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی هه‌موو عێراقییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كردووه‌ته‌وه “دوای ئه‌زموونی تاڵی چه‌ندان ساڵی گرفت و كێشه‌ی نێوان هه‌ردوولا، ئیتر ده‌بێ نه‌چینه‌وه سه‌ر ڕابردوو، به‌ڵكو ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و به ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری جێی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا كه ئارامی و سه‌قامگیری، دادپه‌روه‌ری و پێشكه‌وتن بۆ ئێسته و داهاتووی هاوبه‌شمان دابین بكات، كێشه‌كان به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی هه‌رێم دۆخه‌كه و ته‌حه‌دییه‌كانی به سه‌خت له قه‌ڵه‌م داوه و و گوتویه‌تی، “ده‌كرێ ته‌نگژه‌كان بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ هاوكاری و پێكه‌وه‌كاركردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختی و ته‌نگژه‌كانی ئێسته‌ی وڵاتیش به‌رپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شی هه‌مووانه و به‌رده‌وامیی كێشه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌نێكدا نییه، هه‌موومان پێكه‌وه به هاوكاری، ده‌توانین بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌سه‌ر شێوازێكی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری وڵات تا خزمه‌ت به هه‌موو هاووڵاتیان بكرێت”.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ته‌واوی كێشه و دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به ڕه‌چاوكردنی سیستمی فیدراڵی و ماف و ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌وییه‌تی باری هه‌نووكه‌ییی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان چاره‌سه‌ر بكات.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتووه، سه‌ركرده و لایه‌نه عێراقییه‌كان وێڕای پشتگیری‌یان له بۆچوونه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانه‌كه‌یان له‌م كات و دۆخه‌دا به په‌یامێكی ئه‌رێنی و هه‌نگاوێگی دروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌غدا و په‌رۆشی و رژدیهت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له قه‌ڵه‌م دا و خۆشحاڵییان به ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا به ئاماده‌بوونی جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، هادی عامری، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح، نووری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در كۆبووه‌وه.