هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

هونەرمەند عەتا چاوشین، دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.

شێخ عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند ( عەتا چاوشین) لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئەمە دووەمین کەسە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانلەدەستبدات.

لە ئێستادا کۆی گشتی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 865 کەسە لەو ژمارەیەش 110 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەزار و 392 توشبوش چاکبونەتەوە.

Back to top button