ڕوونکردنەوە لەبارەی مووچەی خانەنشینانی ئاسایی دەدرێ
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە، مووچەی خانەنشینانی ئاسایی ناگرێتەوە.
حازم تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان راگەیاند: بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی خانەنشینان دەستکاری ناکرێت، بە تایبەت خانەنشینانی ئاسایی، بەڵکوو مووچەی خانەنشینی پلە تایبەت و باڵاکان 50% کەم دەکرێتەوە.
راشیدهگهێنێت، لە بڕیارەکە ئاماژە بەوە کراوە تەنیا ڕێژەی 50%ی مووچە بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت، کە بە پلەی وەزیفەی باڵا و پلە تایبەت خانەنشین کراون، لەگەڵ ئەوانەی بە پلەی باڵای (أ) و (ب) لەسەر میلاكی شارستانی و سەربازی و ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ خانەنشین کراو.
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ڕوونیشى كردهوه، بۆ جێبەجێکردنی بڕیازەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانى ههرێمى كوردستان، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی دەردەکات.