دیبەیتەكەی عێراق بزانە لەبارەی چی بووە

خواكوڕك

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 14/1/2017 كۆنگره‌یه‌كی فراوانی ناوچه‌یی له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و دوای شه‌ڕی داعش له‌ عێراق و سوریا.

كۆنگره‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وڵاتانی دراوسێی عێراق و سوریا كه‌ پێكهاتوون له‌ نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ توركیا، ئه‌رده‌ن، ئێران، لوینان، كوێت و سعودیە و سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆنگره‌ له‌ژێر ناونیشانی (بژارده‌كانی دوای سه‌ركه‌وتن) ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و دوای گفتوگۆكردن لەسەر ئه‌م بابه‌ته‌ گه‌رمانه‌ی ناوچه‌كه‌، بڕیاره‌ راسپارده‌یه‌ك ده‌ربكات.

Back to top button