مونا قەھوەچی: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم ‌به‌رێوه‌ناچێت

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ناچێت.

مونا قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه‌، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ناچێت، ئه‌مه‌ى باسیش ده‌كرێت‌ ته‌نها له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا وڕوژاوه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رچاو روونیه‌كى باشیان هه‌بێت چۆن و كه‌ى وه‌ له‌سه‌ر چ بابه‌تێك گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.

Back to top button