وەزیری دەرەوەی فڕەنسا بەمەبەستی پیرۆزبایکردن پهیوهندی به فوئاد حسێن دهكات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا پێگەیشتووە، بەمەبەستی پیرۆزبایکردن بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە.
لەو پەیوەندیە تەلەففۆنییەدا فوئاد حسێن باسی لە رۆڵی گرنگی فڕەنسا کردووە لە بەرەنگاربونەوەی داعش و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە لەڕێگەی مەشقپێکردن و یارمەتی لۆجیستی دیکەوەو باسی لەوەکردووە، پێویستە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرەنگاربونەوەی هەڕەشەکانی داعش بەردەوای هەبێت.
لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایانەی ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەسەر وڵاتانی دیکە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرن، پابەندی بنەمای دەستوەرنەدان لەکاروباری وڵاتانی دیکە بن و کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن، سیاسەتی نوێی حکومەتی عێراق پشت بە دروستکردنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت.