سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەکات
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد کەقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامانی شاندی دانوستان بەشداربوون.
لەم کۆنفرانسە ڤیدیۆییەدا ، دەرئەنجامی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور گفتوگۆی لەسەر کرا بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجام و ڕێککەوتن بۆ دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕیوە بۆ بەردەوامی دانووستانەکان لە پێناو چارەسەری کێشە دەستوورییەکان و هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ڕێکەوتنی نێوانیان لە بەرژەوەندی گشتی هەموو هاوولاتیانی عێراقە و دەشتوانێت کاریگەری لە سەر سەقامگیری ناوچەیی هەبێت .
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراسبەینێ سێشەممە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات .