ئەنەكەسێ بەوەڤدێكی سەربەخۆ بەشداری دانووستاندنەكانی ئەستانادا دەكات

خواكوڕك

ئەنەكەسێ هەوڵدەدات بە وەڤدێكی سەربەخۆ بەشداری دانووستاندنەكانی ئەستانادا بكات، هاوكات رووسیاش رەزامەندی داوا لەسەر بەشداری ئەمریكا بەڵام توركیا بەهیچ شێوەیەك رازی نیە پەیەدە بەشداری ئەو دانووستاندنە بكات، پێداگرە لەسەر ئەوەی نابێت پەیەدە بەشداری بكات.

لەو بارەیەوە ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد ( ئەنەكەسێ) بۆچوونی ئەنجوومەنەكەی لەبارەی بەشداری كردن لە دانووستاندنەكانی ئەستانادا دەلێت ئەوان هەوڵدەدەن ئەنەکەسە وەک شاندێکی سەربەخۆ بەشداری لە دانووستانەکانی نێوان حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا بكات. راشیگەیاند چاوەڕێ دەکەن بەتایبەت و سەربەخۆ بانگهێشتی دانوستاندنەکان بكرێن.

پێشتر وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو، ئەوان هەر لە سەرەتاوە بە رووسیایان گوتووە نابێت پەیەدە لە دانووستاندنەکان بەشداربێت، ئاماژەی بەوەش كردبوو، هەرکاتێك پەیەدە و یەپەگە چەکیان دانا و پابەندبوون بە یەکپارچەیی خاکی سووریاوە، ئەوکات دەکرێ بخرێنە چوارچێوەی چارەسەرێکی گشتگیر لە سووریادا.

رووسیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەشداریکردنی ئەمریکا لە دانووستاندنەکانی ئەستانا، كە تایبەتە بە چارەسەركردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سووریا.  بڕیارە 23ی ئەم مانگە لە شاری ئاستانای پایتەختی كازاخستان، كۆبوونەوەیەك لەنێوان حكومەتی سووریا و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەكانی ئەو وڵاتە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داهاتووی سووریا سازبكرێت.

 

Back to top button