هیچ وەزیرێک دژی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە نەبووە
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی یەکێتی و گۆران لە ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا ، وەک دوو حزبی سەرەکی بەشدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بۆ کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران پەرلەمانتارێکی تورکمان پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت .
لەمبارەوە ئایدن مەعروفی تورکمان ، وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، لە کاتی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکاندا بۆ بڕیاردان لە سەر کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ، هیچکام لە وەزیرەکان لە دژی بڕیاری کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەبوون .