ئێمه بووق و ئێوه بۆق
سیاسه‌ت و حوکمڕانی و ئیداره، به‌چه‌واشه‌کاری و کاڵفام و ئه‌وانه ناکرێ، که کار‌و پیشه‌و کردار‌و گوفتاریان، نادیار‌و نه‌زانی و ناڕاستیه.
به‌رده‌وام ئه‌ندامانی فراکسیۆنی پارتی ده‌خرێنه به‌ر توانجێک گوایه، بوونه‌ته بوقی حکومه‌ت!.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه خۆیان له‌کارو په‌یوه‌ندی نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌ت و دامه‌زراوه‌کان نه‌گه‌یشتوون که، په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌کان ته‌واوکاریه.
هه‌روه‌ها له ئێمه‌ش نه‌گه‌یشتوون که تابابهتێک ده‌بێته بڕیار هه‌موومان خودان ڕه‌ئی و سه‌رنجین، به‌ڵام که بووه بڕیار هه‌موومان خودانی ئه‌و بڕیاره‌یه‌ن.
ئه‌و بڕیاره‌ی حکومه‌ت له دوێنێوه حزبگه‌لێک هه‌ن به‌جورێک، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، نه‌خۆیان ده‌زانن چ ده‌ڵێن، نه‌خه‌ڵکیش ده‌زانێ چیان ده‌وێ و نه‌که‌سیش باوه‌ڕیان پێوه ده‌کات.
ئێمه‌ش ڕاست و ڕه‌وان ده‌ڵێین، بڕیارێکی قورس و ناچاری و ناخۆشه، به‌ڵام له‌نێو هه‌موو ئالنگاری و زه‌حمه‌تیه‌کان، دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌یدا، ئه‌گه‌ر له توانا بوایه، نه ئێمه و نهتیمی ئێمه‌ش له حکومه‌ت به‌دڵی نیه‌و بڕیاره‌که بۆ یه‌ک مانگه.
خواستی ئێمه وایه خواستی خه‌ڵکی کوردستان بهێنینه دی و باشترین خزمه‌تیان بکه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستاش کراوه ناچاری و ناخواستیه.
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، له‌بری گوێگرتن له قیڕه‌قیڕی بۆق ئاسا، بپرسین.
ئه‌رێ گه‌لۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له کوێی و له چ لایه‌نێک پێکهاتوه؟
ئه‌رێ، ئه‌گه‌ر نوێنه‌ره‌کانتان هێنده لاوازن له‌و ئه‌نجومه‌نه، بۆ لێیان قبوڵ ده‌که‌ن؟
ئه‌رێ، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و هه‌موو وه‌زیره‌کان پارتین؟
ئه‌رێ، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرن، بۆ هێنده هه‌ڵپه‌ی پۆست و پاره‌و پایه‌ن؟
ئه‌رێ، بێزه‌حمه‌ت تێر نه‌بوون له ناڕاستی و فێرنه‌بوون به ڕاستی و دروستی؟
ئه‌رێ، ئه‌رێ، ئه‌رێ گه‌لێک زۆرن، بۆیه ئێمه بووقی حکومه‌ت نین، گهێنهری ڕاستی و واقعین و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرین و پێش چاوی دوورمه‌ودای خۆمان بینیوه‌و ده‌بینین، ئه‌وه ئێوه‌ن به‌رچاوی خۆتان زێتر له مه‌ترێک دوورتر نابینن.
ئه‌گه‌ر ئێوه ئێمه به بووقی حکومه‌ت ده‌بینن، خه‌ڵکیش ئێوه به بۆق ده‌بینێ و ته‌نها قیڕه قیڕێکی موزعیجن….