سلێمانی : سێ حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا ڕاگەیاندرا

جێگری بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دووشەممە 3 کەسی دیکە لە تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە .
عەبدوڵلا ئەحمەد ئاشکرای دەکات جیا لە مردنی عەتا چاوشێنی هونەرمەند دووکەسی دیکەش گیانیان لە دەست داوە ، کە یەکیان پیاوەو ئەویتریشیان ئافرەتە و خەڵکی سلێمانین و ماوەی یەک هەفتە زیاترە لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکی دا بوون