عێراق :یەک هەزار و 808 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنا ، ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 75 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی هه‌زار و 808 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات هەر لەو ماوەدا 67 کەس گیانیان لە دەست داوەو 850 تووشبووش چاک بوونەتەوە .
لە دوای ئەو ئامارە، كۆی کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ژماره‌یان گه‌یشته 32 هه‌زار و 676 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1167 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 14 هه‌زار و 785 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 16 هه‌زار و 724 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 222 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.