كاندیدی كابینەی ترەمپ بۆ رێكخراوی سی ئای ئەی دەلێت رژێمی ئێران مەترسیە بەسەر ئاسایشی جیهان

خواكوڕك

كەناڵی عەرەبیە بڵاوی كردۆتەوە كە مایك پۆمپیۆ كاندیدی سەرۆكی رێكخراوی سی ئای ئەی ئەمریكی لەكاتی گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی پیران، بۆچوونی خۆی لەمەڕ ئێران دەخاتەروو و دەلێت ئێران لەبارەی رێكەوتنەكەی ئەتۆمی فێل و خۆ دزینەوە دەكات، رەخنەی تووندیش لە رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتەكەی دەگرێت كە بە (5+1) ناسراوە.

لەمیانی بەرێوەچوونی جێگیر كردنی سەرۆكی و جێگری سەرۆكی پۆستەكان لە كابینەی نوێی ئەمریكا دا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، پۆمپیۆ ئاماژە دەدات بە هەرەشەكانی سەر ئاسایشی جیهان و دەلێت ئەو خاڵانەی لە رێكەوتنەكەدا لەسەر ئەتۆمی ئێران هەیە، خاڵی باش و خراپی تێدایەو بەڵام ئەمانە بەس نین، دەلێت، ئێران یاریی تێكدان و ڕۆڵی وێرانكەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینێت، بۆیە لەگەڵ ترەمپ لەسەر ئێران ڕێك كەوتووین و هاوڕاین، بەڵام لەسەر ڕووسیا جیاواز بیر دەكەینەوە.

لەبارەی ناوچەكەش سەرۆكی نوێی رێكخراوی سی ئای ئەی دەلێت رووسیا و لە ئۆكرانیا و ئەروپا و لەبارەی داعش دا رۆڵێكی وێران و دژمنكارانەی هەیە، كە هیچ كار بۆ شكەستی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ناكات، هێرشە ئەلیكترۆنییەكانیش كارێكی دوژمنكارانەن، دووپاتی لەوە كردەوە كە ڕاپۆرتەكەی هەواڵگری ئەمەریكا ورد و تەواوە و حكوومەتی ڕووسیا لە هێرشە ئەلیكترۆنییەكان دەستوەردان و تێوەگلانی هەیە.

 

Back to top button