فراكسیۆنی یەكێتی گاڵتە بە قوباد تاڵەبانی و تیمی حكومەتی یەكێتی دەكات

دوای كەمكردنەوەی رێژەی سەدا 21ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی كورتهێنانێكی زۆر لە بودجەی كوردستاندا، فراكسیۆنی یەكێتی بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە لە بەیاننامەكەدا گوایە ئەوان دژی كەمكردنەوەی مووچەن گاڵتە بە تیمی حكومەتی یەكێتی  دەكەن”.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە كە ئەوان دژی كەمكردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستانن، بەڵام تیمی یەكێتی لە حكومەتدا بەسەركردایەتی قوباد تاڵەبانی بەشداریان كردووە لە بریارەكەدا، چاودێرانیش ئەوە بە مەهزەلە و گاڵتە كردن بە قوباد تاڵەبانی ناو دەبەن”.

فراكسیۆنی یەكێتی دوای راگەیاندراوەكە لەلایان خەڵكی كوردستانەوە پرسیاریان لێكراوە كە ئەی ئەوانش لە حكومەت نین و دەنگیان پێ نەداوە، ئەی ئەو چەواشە كاری و گاڵتەجاریە بەخەڵك و تیمی یەكێتی چیە؟

Back to top button