لەبارەى موچەى گیراوانى رەفحاوە کازمى چەند بڕیارێکى نوێى دەرکرد
سهرۆك وهزیرانی عیراق بهشێوهیهكی فهرمی، فهرمانی بۆ بڕینی دوو مووچه و شایسته داراییهكانی زیندانیانی رهفحا دهركرد و چهند مهرجێكی نوێشی بۆ پێدانی موچهی ئهو زیندانیانه دیاری كرد.
مستەفا کازمى لەبارەى موچەى گیراوانى رەفحاوە بڕیاریدا، ئەو کەسانەى مووچەى گیراوانى رەفحایان هەیە، دەبێت دانیشتووى عێراق بن و هیچ موچەیەکى دیکەشیان نەبێت.
سەبارەت بەو گیراوانەى کەمپى رەفحاى ىسەردەمى حکومەتى پێشوى عێراق، کازمى چەند مەرجێکى بۆ پێدانى موچەکانیان دانا و لە دیارترینى ئەو مەرجانەش، دەبێت ئەو کەسەى موچەى گیراوانى رەفحا وەردەگرێت هیچ موچەیەکى دیکەى نەبێت و لە هەمان کاتدا دانیشتوى نێوخۆى عێراق بێت و سەرۆک خێزان بێت.
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریشیداوە، ئەو مووچانە لە (1) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.