سعودیه : لەبارەى حەجى ئەمساڵەوە بڕیارێکى نوێى دەرکرد
وەزارەتى حەجى سعودیە رایگەیاند، ئەمساڵ تەنها دانیشتووانى سعودیە دەتوانن حەج بکەن و ژمارەى حاجیانیش دیاریکراو دەبێت.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى حەج و عەمرەى سعودیە رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنى رەوشى تەندروستى جیهان و زیادبوونى ئامارەکانى توشبوون لە نێوخۆى وڵاتەکەدا و بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى وڵاتەکە، سعودیە بڕیاریداوە بۆ مەراسیمى حەجى ئەمساڵ (1441)ى کۆچى، تەنها ڕێگە بەو کەسانە بدرێت حەج بکەن کە لە ئێستادا لەناوخۆى وڵاتەکەدان و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بۆ حەجکردن بچێتە ئەو وڵاتە.
لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى حەج و عەمرەى سعودیەدا هاتووە، هەر چەندە ژمارەى حاجیانى ئەمساڵ دیاریکراوە، بەڵام تایبەت نەکراوى بە هاوڵاتیانى بەرەگەز سعودى بە تەنها، بەڵکو هاوڵاتیانى وڵاتانى دیکەش بەمەرجێک لە ئێستادا لە نێوخۆى ئەو وڵاتەدا بن دەتوانن حەج بکەن.