بەشێك لە دكتۆرەكانی سلێمانی بازرگانی بە نەخۆشی كۆرۆناوە دەكەن بۆ یەكەم جار خواكوڕك ئاشكرا دەكات

هاوڵاتیەكی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە دەزگای میدیایی خواكوركی راگەیاند” دوای چاكبوونەوەم و دەرچوونم لە نەخۆشخانە رۆژێك كاتژمێر 11ی نیوی پێش نیوەرۆ بوو، تەلەفۆنێكم بۆ هات دكتۆرێك بوو كە بایكۆتی دەوامی كردبوو كە ئەوكاتە ئێمە زۆر رقمان لێ دەبوویەوە بەهۆی بایكۆتەكەی گوتی” داوای لێكردم بچم بۆ لایی و هەندێك پشكنینی بۆم دەكات، منیش پێم گوت ئەی تۆ بایكۆتت نەكردبوو گوتی تۆ وەرە، كە چووم بۆ لای شتێكی سەر سورهێنەری پێ گوتم، گوتی پلازمای تۆ وەردەگرم 5 وەرەقەت دەدەمێ رازی گوتم بۆچیتە ئەو گوتی تۆ رازی یان نا، منیش لەبەرامبەر پێنج وەرەقە ئامادەبووم و ئیتر پلازمای لێوەرگرتم ئیتر من ئەو كات نەمزانی بۆچیەتی”.

هەروەها ئەو هاوڵاتیەی شاری سلێمانی دەشلێت، دوای ئەوە لە نەخۆشخانەكانی تریش پەیوەندیم پێوە دەكرا لەبەرامبەر پێدانی پلازما پارەم پێ بدەن، دوای بۆم دەركەوت پلازمایەكەی من دەفرۆشنەوە بە نەخۆشی تر بە نزیكەی 3هەزار و 500 دۆلار، (35) وەرەقە، هەروەها دەشلێت ئەوەی جێگای سەرسورمان بوو بەس یەك دكتۆر نەبوو نزیكەی زیاتر لە 10 دكتۆر ئەو كارەیان دەكرد لەناو نەخۆشخانەی عەلی ناجی ئەوەندەی من بیاناسم”.

هاوڵاتیەكە دەشلێت، جگە لە دكتۆرەكان كارمەندانی تەندرویستش ئەو كارانەیان دەكرد، دوای بۆم دەركەوت كە ئەوانە بەشێكی زۆرن لە نەخۆشخانەكان بازرگانی بە نەخۆشی كۆرۆناوە دەكەن لە وەرگرتن هەر پلازمایەك نزیكەی 30 وەرەقە قازانج دەكەن كە بەنەخۆشەكانی تریان دەفرۆشتەوە”.

هەروەها هاوڵاتیەكی تری شاری سلێمانی كە نەخۆشێكیان هەبوو لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی دەلێت، دكتۆرێك هات گوتی ئامێری هەناسەدانی دەستكردمان زۆر كەمە، بەڵام ئەو هاوڵاتیە دەشلێت نەخۆشەكەمان زۆر هیلاك بوو، گوتمان دكتۆر بەهەر نرخێك بێت پێویستە ئۆكسجینی لەسەر دابنرێت، دكتۆرەكە گوتی بەداخەوە بۆیە ناچار گوتم دكتۆر بەهەر نرخێك بێت ئامێرێكم دەوێت ئەویش گوتی زۆر باشە من ئامێرێكت دەدەمێ پاش 2 هەفتەی تر بۆم بهێنەوە، بەڵام لەبەرامبەر 15 وەرەقە، من لەو دەما گوتبای 30 وەرەقەش دەمدا بەڵام بەداخەوە نەخۆشەكەمان بە كۆرۆنا كۆچی دوای كرد”.

هەروەها ئەو هاوڵاتیە كە كەسێكی لەنەخۆشخانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی لەدەست داوە دەلێت، ئامێری هەناسەدانی دەسكرد لە سلێمانی بە 15 بۆ 20 وەرقە بەكرێ دەدرێت، بۆ دوو هەفتە، دەشلێت نامەمان بۆ وەزیری تەندروستی و سەباح هەورامیشمان تێگەیاند لەو دۆخە بەڵام ئەو خۆی بێدەنگ كرد، دەلێت بابەتە كە لە سلێمانی زۆر مەترسیدار بووە، بەشێك لە پزیشكانی سلێمانی بازرگانی بە نەخۆشەكان دەكەن”.

Back to top button