پێنج سوودی گرینگی خواردنی خەیار

خەیار، یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود، بەپێی هەواڵێکی rotana پسپۆڕان و پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە پێویستی خواردنی خەیار لە هەموو ژەمەکاندا بۆ تەندروستی جەستە، لەپێناو ئەم هۆکارانە

1-خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.

2-بەهۆی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.

3-بڕێکی زۆر پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخشی تێدایە وەک ڤیتامین سی و بی، کە باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.

4-دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ، کە ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان.

5-خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

جگە لە سوودەکانی بۆ تەندروستی لەش، خەیار بۆ جوانکاریش کاریگەری هەیە، چونکە خواردنی هۆکارێکە بۆ گەشانەوە و شێدارکردنی پێست.

Back to top button