نهێنییەکی گەورەی سەبارەت بە نێیمار و بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار جۆنیۆر پێشتر هەوڵی دابوو کێشەکە چارەسەر بکات و دەست لە کەیسەکەش هەڵبگرێت، تەنها بە مەرجی ئەوەی کە بگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا، بەڵام بارسا ئەو ئۆفەرەی نێیماری ڕەتکردەوە، لەبەر ئەوەی ئەوان لەوە دڵنیابووین، کە کەیسەکەی تایبەت بە پاداشتی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی نێیمار دەبنەوە و یاریزانە بەڕازیلییەکە شکست دەخوات، هەر ئەوەش لە کۆتاییدا ڕوویدا.

جێی ئاماژەیە، نێیمار جۆنیۆر کە داوای قەرەبووی لەبارسێلۆنا دەکرد، بەگوێرەی دادگایەکی ئیسپانی کەیسەکەی دۆڕاند و بە بری 6.7 ملیۆن یۆرۆ سزا درا و پارەکەش بە یانە کەتەلۆنییەکە دەدرێت.

Back to top button