توركیا بۆردومان ده‌كات و په‌كه‌كه‌ش داگیری ده‌كات
خواكوڕك
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌سنووری قه‌زای ئامێدی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان بۆردوومان كردووه به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خانووی هاوڵاتیان وێران بووه.
له‌ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، خانووی 4 هاوڵاتی له گوندی كانی ماسی سه‌ر به قه‌زاكه به‌ته‌واوی وێران بووه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له ناوچه سنووریه‌كانی نێوانیان به بیانووی بوونی په‌كه‌كه له‌م ناوچانه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
له ئێستاشدا خه‌ڵكێكی زۆری گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه شوێنه‌كانیان جێهێشتووه له‌ترسی له‌ناوچوونی سه‌ر و ماڵیان، هاوكات له‌شوێنی دانیشتووانه‌كه په‌كه‌كه شوێنه‌كه‌یانی پڕكردۆته‌وه.