تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له شاری سلێمانی كه دانیشتووی قه‌زای كه‌لارە له سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوە، كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه،
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆچی دواییان كردووه كه به‌شێكیان خه‌ڵكی قه‌زاو ناحیه‌كانیشن، 106 توشبووی كۆرۆنان، دۆخی ته‌ندروستی 35 كه‌س له توشبووانی ڤایرۆسەکە ناجێگیره.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پزیشکانی سلێمانی داوا لەو کەسانە دەکەن کە تووشی کۆرۆنا بوون و چاکبوونەتەوە، پلازمای خوێنیان ببەخشن تاوەکو ژیانی ئەو تووشبووانە رزگار بکەن کە تەندروستیان ناجێگیرە.