ته‌ندروستیی هه‌ولێر: 388 توشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانن و باری ته‌ندرستیی چواریان ناجێگیره‌

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند كه‌ ئێستا 388 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هه‌ولێردان و 20 نەخۆش نیشانەی توندیان هەیە و چوار توشبوش تەندروستیان ناجێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگه‌یاند بە بەروارد بە رابردوو حاڵەتە نوێییەکان زۆر زیادیان کردووە، بە جۆرێک بە تێکڕای گشتی، رۆژانە 20 نەخۆش تۆمار دەکرێن، راشیگەیاند، ئێستا لە هەموو کاتێک پێویست ترە پابەندی رێنماییەکان ببین.

ئاشكراشیكرد كه‌ 388 نەخۆش لە نەخۆشخانەکانن، 20 نەخۆش نیشانەی تووندیان هەیە و چوار نەخۆشیش تەندروستیان ناجێگیرە.

لەبارەی دابینکردنی بەشەناوخۆیی 18ی شوبات و تایبه‌تكردنی به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا، د.دلۆڤان وتی، سبەینێ کارەکان لەوێ تەواو دەبن و تایبەت دەکرێت بەو نەخۆشانەی کە تەندروستیان جێگیرە.

Back to top button