شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتن
شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دانوستانكردن لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدرال، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەت بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جاری سێیەم بەرەو بەغدا بەرێككەوتن بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دهرهوهی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.
بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەكاندا پرسە ھەڵپەسێردراوەكان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان،
جەختیشی كردۆتەوە كە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای دانوستانەكانی ڕابردوو لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و لێژنەی باڵای حكوومەتی عێراق بەڕێوە دەچێت.