هەولێر : لەشەڕی نێوان دووبنەماڵەدا ، ژنێکی بێتاوان دەکوژرێت

 

ئەمڕۆ لە هەولێر دوو خێرانی هەولێری لە پێک هەڵپڕژانێکدا ، چەک بە کار دێنن و ژنێکی بێتاوانی دراوسێیان دەکوژن کە هیچ پێوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە .

 

لەمبارەوە رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە لیداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی روونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت”رووداوه‌كه ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-6-2020)‌ له‌ خانووه‌كانی پشت مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات روویداوه‌ و له‌ نێوان دوو ماڵە بووە، له‌ ئاكامیشدا ژنێكی 40 ساڵان كوژراوه

 

هاوکات ئاشکرای دەکات پۆلیس دووتاونباری دەستگیر کردووە کە هۆکاری سەرەکی و تەقە کردنن لەم تێکهەڵچوونەدا و دوو دەمانچەیان لە جۆری دەمانچەی تورکی پێبووە کە دەستیان بە سەردا گیراوە  .

 

‌ئەو ژنەی کوژراوە دراوسێی ئەو دوو بنەماڵە بووە و لە کاتی ناوبژیوانی فیشەکی بەرکەوتووەو گیانی لە دەست داوە .

Back to top button