هەولێر : پەنجاو نۆ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە
دكتۆر دلۆڤان محهمهد، بهڕێوهبهری تهندروستی ههولێر لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات 59 کەسی دیکەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوتەوە .
ئاماژە بەوەش دەکات یەک بە یەکی تووشبووەکانی پشکینی کۆتاییان بۆ کراوەو دەرکەوتووە سەرجەمیان تەندروستیان جیگیرە ، بۆیە ڕەوانەی مالەوە کراونەتەوە .
هاوکات باس لەو دەکات تا ئێستا 571 کەس لە هەولێر چارەسەریان بۆ کاروە و لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاریان بووە