لەسەر شەڕەتەقەی گەڕەکی تەیراوەی هەولێر چەند کەسێک دەستگیر کراون
دوێنێ ئێوارە بە هۆی دروست بوونی دەمەقالی لە نێوان دوو بنەماڵە لە گەڕەکی تەیراوە ی شاری هەولێرکەبوو بە هۆی ئەوەی چەک لێک بکێشن و تەقە لەیەکتر بکەن، بەو هۆیەوە ئافرەتێکی بێتاوانی دراوسێیان بە ناوی ( ن . ق . ا ) فیشەکی بەردەکەوێت و گیان لە دەست بدات .
لە دوای بیستی دەنگی فیشەک ، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ هەشت تیم لەهێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و خێرا، پۆلیس شەش كەسی لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر كرد.
دوو لە تۆمەتبارەكان کە هۆکاری سەرەكیی تاوانەكە بوون بە ناوەكانی (س.ص.س) و (ك.خ.غ) و هەروەها چوار تۆمەتباری تریش بە ناوەكانی (هـ.ج.خ)، (ك.خ.غ)، (ن.س.غ)، (ب.ر.م) بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان بەند كران و درانە دادگا.
لە ئیستادا پەڕاوی تایبەت بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن