جارێكی تر پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
خواكوڕك
وابریارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆببنەو، دوا كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی پارتی گەڕی دووەمی دانووستاندنەكان لەگەڵ لایانەكانی تری كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
محمود محمەد گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی پاش تەواو بوونی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەست و لەكۆنگرەكەدا، رایگەیاند كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێكی تر پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە.
ئەو گوتەبێژەی پارتی گوتیشی پاش كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی ئینجا گەڕی دووەمی دانووستاندن لەگەڵ لایانەكان گفتوگۆ دەكەین.