بیست و دوو پۆستی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گۆڕانکاری تێدا ئەنجام درا

 

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات بڕیاری کۆتایی دراوە بۆ گۆڕانکاری لە 22 پۆستی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و

ئەم گۆڕانکاریانەش بەردەوام دەبن .

بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری ئاڵ و گۆڕی پۆستەکان گوتی ، ئەو ئاڵ و گۆڕانە هیچ پێوەندی بە کبینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە و لە پاریزگاکانی تریش دەست بەو ئاڵ و گۆڕانە دەکرێت وبە بەشێک لە پلانی کاری بریوەبەرایەتییەکەی دەزانێت .

 

 

ئەو 22 گۆڕانکارییەی کراون بریتین لە :

 

– عەمید بەختیار عەزیز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر، گواسترایەوە سەر میلاکی دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

 

– عەمید هەندرێن خەسرۆ عەبدولحەمید، بە بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەمید نبیل سەباح محەممەد، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژهەڵات)، گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتووچۆ.

 

– مقەدەم رێبوار عەبدولڕەحمان محەممەد، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژهەڵات) دەستنیشانکرا.

 

– عەمید فەرمان فازڵ هادی، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەقید عیزەدین نەجمەدین محەممەد، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژئاوا)ی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەقید فەخرەدین نووری مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی عەنکاوە، گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر.

 

– موقەدەم سامی ئەبوبەکر محەممەد، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی عەنکاوە دەستنیشانکرا.

 

– موقەدەم هێرش خالید نوعمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر.

 

– موقەدەم ئاژەر نوورەدین هەرکی، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەقید سامان عەبدوڵڵا خدر، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاکی پۆلیسی پاسەوانی هەولێر.

 

– موقەدەم کاروان مامەند ئیبراهیم، لە بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاکی بەرگریی شارستانی هەولێر.

 

– موقەدەم دلێر خالید سەعید، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی دەشتی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەقید ئوسامه سدیق عەلی، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی بەشی پۆلیسی ئامێرسازیی هەولێر.

 

– عەقید تارق عەبدولڕەحمان عەباس، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن گواسترایەوە سەر میلاکی دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

 

– عەقید کاکل حەمەدەمین محەممەد لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی مەشق و شیاندن دەستنیشانکرا.

 

– موقەدەم سۆران مەحموود برایم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی شارەوانیی پارێزگای هەولێر گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر.

 

– موقەدەم بارزان سەلیم قادر، بە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەوانیی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– عەمید جەمیل حەمەدەمین سلێمان، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی پۆلیسی هەولێر گواسترایەوە سەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم بێ پایە.

 

– رائید بەیار سیامەند حەسەن، بە بەڕێوەبەری بەشی یاسایی پۆلیسی هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– رائید ئەحمەد سەردار محەممەد، لە بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم، وەک بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا.

 

– رائید حەسەن ئیحسان حەسەن، بە بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری پۆلیسی هەولێر دەستنیشانکرا.

Back to top button