ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 

 

ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر ، لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە دۆخی خۆپارێزی ئێستای پارێزگای هەولێر دەکات و بە شێوەیەک هۆشداری دەداتە کاسبکاران و بەرێوەبەرانی شوێنە گشتییەکان .

هۆشداری ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، سەرەڕای داخرانی 577 شوێن لە لایەن چاودێرانی تەندروستی ، بەڵام تا ئێستاش کەمتەرخەمی بەدی دەکڕێت لە ڕێکارەکانی خۆپاراستنی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

دەای ڕاگەیاندراوەکە

 

لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی هەفتەیەک، (577) شوێن لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.  ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لە ڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنەکان بەردەوامە، هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی ناچارین رێکاری توند بگرینە بەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکەمان و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەستکێش و دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.

Back to top button