عێراق : ئەمڕۆ 84 کەسی دیکە بۆ کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە

 

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 672 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی هه‌زار و 826 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه

 

هاوکات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە دەکات ، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 84 كه‌سی دیکە لە تووشبووان بە کۆرۆنا  به‌هۆی گیانیان له‌ده‌ستداوهو 968 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌‌.

 

بە پێی دوایین ئامار تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 34 هه‌زار و 502 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1251 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 15 هه‌زار و 753 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 17 هه‌زار و 498 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 283 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

Back to top button