سەنتەری میترۆ ئاماری پێشەڵكاریەكانی ساڵانەی خۆی بڵاو كردەوە
خواكوڕك
لەمیانی بەرێوەچوونی بڵاوكردنەوەی ئاماری ساڵانەی سەنتەری میترۆ، رێكخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان، رایگەیاند بەپێی ئامارەكانیان ئاستی پێشێلكاری بەرانبەر رۆژنامەنوسان بەرز و بەردەوامە و بۆ ئەوش داخوازیان خستۆتەبەردەم حكومەت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان بەرانبەر رۆژنامەنوسان.
ئەمرۆ شەممە، 14ی 1ی 2016 رێكخەری سەنتەری میترۆ ئاماری ساڵانەی سەنتەرەكەی بڵاو كردەوە رایگەیاند لەلایەكی دیكەوە بەهۆی شەڕی دژبە داعشەوە، 20 رۆژنامەنوسی بریندار و دوو شەهیدیش هەن و وتی “ئەوە پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمەوە نییە و جیاوازە، ئەو شەڕە بەڵایەكەوە رووی تێكردوین”.
شایانی باسە پێشتر كەناڵە عەرەبیەكان رایانگەیاندبوو، كە ئۆفیسی میدیا بیانیەكان و رۆژنامە بیانیەكان بەغدا بەرەو هەولێر بەجێ دێلن و بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتیەكان بەغدا مەترسیدار ترین پایتەختە بۆ تیرۆری رۆژنامەنووسان.