ھاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆردومانی بنكەكانی داعشی كرد
فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو پێگەی چەكدارانی داعش لە نزیك پارێزگای سامەڕا بۆردومان دەكەن
دەستەی ھێزە ھاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ بەڕاوێژ لەگەڵ ھێزەكانی عێراق ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فڕۆكە دوو حەشارگەی چەكدارانی داعشی بۆردومان كردوەو وێرانی كردوون
ھاوكات ھێزە عێراقیەكان ھەڵمەتی كێوماڵكردنی داعشیان لە پارێزگای تكریت و كەركوك دەست پێكردوو دەیان چەكداری داعشیان كوشتووە