بیبەری تون لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی بیبەری تون چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، ھەروەھا دوڵەمەندە بە ڤیتامین B و C لەگەڵ ماددەی مەگنسیۆم و ئاسن و پۆتاسیۆم، سوودەکانیشی بریتیین لە:-
١- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
٢- بیبەری تون دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش و لە چەوری زیادە ڕزگارت دەکات.
٣- بۆ نەخۆشی شەکرە بەسوودە و ڕێژەی کۆلسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
٤- چارەسەری سەرئێشە دەکات.
٥- یارمەتی کۆئەندامی ھەرس دەدات لە ھەرسکردنی خۆراکدا